سامسۆنگ شۆڕشی SmartThings و ئەزموونی نوێی ئامێرەکان

سامسۆنگ شۆڕشی SmartThings و ئەزموونی نوێی ئامێرەکان

سامسۆنگ شۆڕشی SmartThings و ئەزموونی نوێی ئامێرەکان لە کۆنفرانسی ساڵانەی گەشەپێدەران دەناسێنێت
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ئەمڕۆ لە سانفرانسیسکۆ دەستی بە کۆنفرانسی ساڵانەی گەشەپێدەران کرد، کە گەشەپێدەران و داهێنەران و دیزاینەرانی لە ژێر یەک سەقفدا کۆکردەوە بۆ دۆزینەوەی ئەزموونی نەرم و پەیوەستکراو بە پشتگیری سامسۆنگ.
لە میانی چالاکییەکەدا، کۆمپانیاکە پابەندبوونی زیاتری خۆی بۆ گەشەپێدانی ئەزموونی ئاسانکراوی بەکارهێنەران ئاشکرا کرد کە بەشدارن لە گۆڕانکاری بنەڕەتی، لەوانە دیدگای نوێکراوی خۆی بۆ SmartThings، کە لە سەکۆی پەیوەندییەوە پەرەدەستێنێت بۆ بەهێزکەرێک بۆ شێوازی ژیانی زیرەکتر. لە یەکگرتنی قووڵتر لەگەڵ Bixby بۆ پەیوەندی نەرم لەگەڵ ئامێرە گونجاوەکانی Matter، سەکۆی SmartThings کاردەکات بۆ گەیشتن بە جیهانێکی دەوڵەمەندتر و کراوەتر، کە هەموو بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندییەکان و ژیانی ڕۆژانەیان ئاسان بکەن.
جۆنگ هی هان، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەرپرسی ئەزموونی ئامێرەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند: "لە سامسۆنگ، ئێمە بەردەوام داهێنان دەکەین لە ئامێرەکان و سەکۆکان و خزمەتگوزارییەکانمان، بۆ ئەوەی سادەتر و پەیوەندیدارتر بن بۆ پێداویستییەکانی بەکارهێنەران. من شانازی دەکەم بە بەشداری نەوەی داهاتووی ئەم داهێنانانە، وەک SmartThings، وەک بەشدارییەکی گرنگ لە بەهێزکردنی هاوبەشیەکانمان لەگەڵ کۆمپانیاو لایەنەکانی تر. و لەگەڵ ئاڵۆزبوونی تەکنەلۆژیاکان، ئێمە هەمیشە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی ژیان ئاسانتر و پەیوەندیدارتر و نەرمتر بێت، و تا بەکارهێنەران بتوانن سەرنجیان لەسەر شتە گرنگەکانی ژیانیان بێت”.
بەستنەوەی سەکۆ و ئامێرەکان بە تەکنەلۆژیای Calm
بۆ دیدگای سامسۆنگ لە پەیوەندی نەرم ئیلهام لە فەلسەفەی Calm Technology وەرگیراوە، کە ئامێرەکان دەستبەجێ پێکەوە کاردەکەن، بۆیە بەکارهێنەران دەتوانن کات لە ئامادەکاریەکان پاشەکەوت بکەن و ڕاستەخۆ چێژ لە ئەزموونەکە وەربگرن. و بۆ بەدیهێنانی ئەم دیدە، سامسۆنگ سەکۆی SmartThings و خزمەتگوزاری و هاوبەشییە پەیوەندیدارەکانی دووبارە وێنا کردووەتەوە، لەنێویاندا Samsung's Hub Everywhere بە ئامانجی فراوانکردنی تواناکانی بۆ تەواوی ماڵە زیرەکەکان، بە داتای دەنگی و ڤیدیۆیی، هەروەها SmartThings Energy، SmartThings Pet و SmartThings Cooking. هەروەها سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ "فیلیپس هو"ی کردووە بۆ یەکخستنی ئامرازەکانی هاوکاتکردنی بڕاندەکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئامێرەکانی گالاکسی، بۆ هاوتاکردنی ڕووناکیەکانی ماڵی زیرەک لەگەڵ مۆسیقادا.
ئەزموونەکە لە سیستەمی سامسۆنگ زیاتر فراوان دەبێت لە ڕێگەی یەکخستنی SmartThings لەگەڵ Matter، هەروەها ئەندامێتی سامسۆنگ لە "هاوپەیمانی پەیوەندییەکانی ناوماڵ" Home Connectivity Alliance. و گووگڵ و سامسۆنگ پێکەوە کاریان کرد بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن ئامێرەکانیان لە هەموو سەکۆکاندا بەیەکەوە ببەستنەوە بە دروستکردنی تایبەتمەندییەکی فرە بەڕێوەبەر لەسەر ئامێرەکانی Matter. و ئەم هەوبەشییە لە داهاتوودا ئامێر و بەکارهێنەری زیاتر دەهێنێتە ناو ماڵە پەیوەستکراوەکانەوە.
سامسۆنگ بە سەرکەوتوویی توانی Bixby بە بەهێزتر لەگەڵ SmartThings یەکبخات، کە ئامرازێکە یارمەتی گەشەپێدەران دەدات ئەزموونی ڕووکاری بەکارهێنەری دەنگی زیرەکتر دروست بکەن. و وەک سەکۆێکی نواندنە بۆ یاریدەدەری دەنگی سامسۆنگ، Bixby پەرەیپێدراوە تا ببێتە یەکێک لە چارەسەرەکانی زیرەکی دەستکرد، لەگەڵ توانای کۆنترۆڵکردنی ئامێرەکانی گالاکسی، هەروەها لەگەڵ ئەزموونی بەستنەوەی ئامێرەکان لە سەرانسەری سیستەمی گالاکسی. وە بە ستۆدیۆی نوێی Bixby Home Studio ئێستا گەشەپێدەران دەتوانن ئەزموونی ناوازە و تایبەتمەند بۆ سەکۆی SmartThings دروست بکەن.
خزمەتگوزاری تایبەتمەند بۆ ئەزموونێکی باشتر
Samsung TV Plus سەکۆی پەخشی تەلەفزیۆن و ڤیدیۆی بێبەرامبەری سامسۆنگ کە بە ڕیکلام پشتگیری دەکرێت کە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکان و مۆبایلەکانی سامسۆنگ بەردەستە، لە ساڵی ڕابردوودا گەشەی 100%ی لە ڕێژەی بینەرەکانی بەدەستهێناوە، و تا کۆتایی ساڵ سێ ملیار کاتژمێر پەخشی ڕاستەوخۆی تۆمارکردووە. بۆ ئەوەی سوود لەم توانایە وەربگرێت، سیستەمەکە نمایشی خۆی فراوانتر کردووە بە زیادکردنی هاوبەشی لەگەڵ "لایۆنزگەیت" Lionsgate و "ڤایس میدیا" Vice Media بۆ پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی 8K لەسەر خواست. هەروەها خودی سیستەمەکە دیزاینێکی نوێی بۆ کراوە، بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری ناوازەی ناوەڕۆکەکەی بێت، بە بوونی زیاتر لە 1600 کەناڵ لە 24 وڵات. و سیستەمی Samsung TV Plus هەڵبژاردەیەکی تەواو و نایابە بۆ ئەزموونێکی نەرمی ڕیکلامی، بەو پێیەی میکانیزمی پەخشەکە دانانی ڕیکلامەکان لە جاران ئاسانتر دەکات.
دوای 10 ساڵ خزمەتکردن، سیستەمی کارپێکردنی "تیزێن" Tizen (OS)ی سامسۆنگ بەردەوامە لە پێشکەشکردنی باشترین ئەزموون بە بەکارهێنەران. و Samsung Gaming Hub دەستڕاگەیشتنێکی باشتر و خێراتر و گونجاوتر بە یارییەکان لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ دابین دەکات، کە لەلایەن هاوبەشە پێشەنگەکانی پیشەسازی وەک "ئێکس بۆکس" Xbox و "نیڤیدا جی فۆرس ناو" NVIDIA GeForce NOW و "یۆتۆمیک" Utomik و "ئەمازۆن لونا" Amazon Luna دابین دەکرێت. و سیستەمی Samsung Gaming Hub شارەزایی ئامێر و بەرنامە تێکەڵ دەکات بۆ یەکخستنی چەندین تایبەتمەندی، وەک AI Upscaling و کارەکانی فرەکارکردن، بۆ گۆڕینی یاریکردن لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ بۆ ئەزموونێکی نوقمکەر و دەوڵەمەندتر.
هەروەها سیستەمی کارپێکردنی "تیزێن" فراوانتر دەبێت بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری بۆ هێما نەگۆڕەکان NFT لەگەڵ ژمارەیەک هاوبەشی تر، وەک "ئارت تۆکن" Art Token و"لا کۆلێکشن" laCollection، و "نیفتی گەیتوەی" Nifty Gateway. و بۆ کڕیاران و گەشەپێدەران ، سامسۆنگ ڕووکاری بەرنامەسازی و باری بەکارهێنان دابین دەکات وەک Syncplay کە ڕێگە بە هاوکاتکردن و هەڵکردنی ناوەڕۆک دەدات بە چەندین شێواز. هەروەها سیستەمی کارپێکردنی "تیزێن" چارەسەری نوێی SALT بۆ گۆڕینی ناوەڕۆک پێشکەش دەکات، و پیشاندانی کوالێتیە بەرزەکەی بە HDR10+ لەسەر تەلەفزیۆنە پشتگیریکراوەکان.
ڕێگاکەت لەگەڵ سیستەمی One UI 5 لە ئامێرەکانی گالاکسی
بە هێنانەکایەی سیستەمی نوێی One UI 5، سامسۆنگ توانیویەتی بەکارهێنەران بە ئاسانی دیمەن و هەستی ئامێرەکانیان بەپێی خواستی خۆیان تایبەتمەند بکەن و لەگەڵیدا بەرهەمهێنان باشتر بکەن و ئەزموونی سەرسوڕهێنەر بکەن لە سەرانسەری ئامێر و سەکۆکاندا. سیستەمەکە خۆی ئەزموونی تایبەتمەند دابین دەکات بۆ بەجێهێنانی داواکاریەکان، و شاشەیەکی قفڵی داینامیکی کە چەندین وێنە لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت پیشان دەدات، لەگەڵ کاتژمێری گالاکسی و ئامێرەکانی تری سەر بنەمای One UI 5. لەگەڵ تایبەتمەندی نوێی Bixby Text Call ، تایبەتمەندی Bixby دەتوانیت وەڵامی پەیوەندییەکان بداتەوە لە جیاتی تۆ، و نامەکان لەگەڵ پەیوەندیکەرەکەدا هاوبەش بکات، و بە دەنگی بەرز قسە بکات وەک ئەوەی تۆ بیت وەڵام بدەیتەوە.
وەبەرهێنان و توێژینەوەی داهاتوو
توێژینەوەی سامسۆنگ Samsung Research ئاسۆی ئەمڕۆی داهێنان تێدەپەڕێت بۆ سبەینێیەکی باشتر کە پڕ بێت لە داهێنانی بەردەوام و هاوکاری کراوە. و سامسۆنگ کۆدی چەرەسەری قۆڵی ڕۆبۆتی خۆی لە GitHub بەردەست دەکات، بە ئامانجی پشتگیریکردنی کەسانی ئەکادیمی و توێژەران و گەشەپێدەران، و یارمەتیدانیان لە لێکۆڵینەوە لە بیرۆکەی نوێ لە کردارەکانی ڕۆبۆتدا.
سامسۆنگ بانگهێشتی گەشەپێدەران و داهێنەران و هاوبەشەکان و کەسانی دیکە دەکات بۆ بەشداری لە پابەندبوون بەڕاگەیاندنی ئاسۆی هاوکاری و ئەزموونە نەرمەکان.

Top