سپیكەری حەمام بە ئـاو بارگاوی دەبێت

سپیكەری حەمام بە ئـاو بارگاوی دەبێت

 ئەگەر یەكێك دەنگی ناخۆش بێت و گۆرانی بڵێت، دەڵێن برۆ لە حەمام گۆرانی بڵێ. لەسەردەمی دیجیتالی نوێدا وای لێهاتووە، حەمام خۆی گۆرانیت بۆ بڵێ. سپیكەرێكی تایبەت دروستكراوە كە لە رەشاشەی حەمام دەخرێ و لەگەڵ خۆشوردندا گۆرانیش گوێ لێبگرە.

بۆ سوود وەرگرتن لە سپیكەری جۆری Shower Speaker پێویست بە بارگاوی كردن ناكات و هەر بە ئاوی حەمامەكە بارگاوی دەبێتەوە. بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل یا هەر ئامێرێكی دیكە پەیوەند دەدرێت. چەند گلۆپێكی رەنگاورەنگی جۆری LED تێدایە دیزانینی سپیكەرەكەیان ناوازە كردووە. جگە لەوەی بە ئاوی حەمام شەحن دەێتەوە دەكرێت بە كارەباش شەحن بكرێتەوە.  بەشێوەی خۆكار هەڵدەبێت و بەشێوەی خۆكاریش دەكوژێتەوە. خاڵی جێگای سەرنج لە سپیكەرەكەدا ئەوەیە بەهۆی ئاپێكەوە كە تایبەتە بە سپیكەرەكە رێژەی ئاوی بەكارهاتوو و هەروەها گەرمی ئاوەكە لەسەر مۆبایل نیشان دەدات، هەر بە هۆی ئەو ئاپەوە دەكرێت كۆنترۆڵی گلۆپەكان بكرێت.

Top