نیشانەكانی گەشەی دروستی منداڵ

نیشانەكانی گەشەی دروستی منداڵ

 ئەگەر نەشتوانیت بە ئاسانی بگەیتە ئەو ئەنجامەی كە ئایا گەشەی منداڵەكەت دروستە یان نا، ئەوا بە ئاشنابوون بەم نیشانانە دەتوانیت بگەیتە ئەنجام، كە بریتین لە: گەشەی فیزیكی دروست بێت، واتە كێش و درێژی باڵای گونجاو بێت لەگەڵ تەمەن بە پێی خشتەی تایبەت بە گەشەی منداڵ، چوست و چالاك و بەئاگا Alert بێت، بۆنموونە توانای مەشقی وەزرشیی هەبێت بەلای كەم بۆ ماوەی 15 خولەك بێ ماندووبوون و رۆژانە چەندین جار، توانایەكی باش و خێرای فێربوونی هەبێت، ئارەزووی باشی بۆ خواردن و خۆراكی جۆراوجۆر هەبێت، ددانەكانی ساغ و بەهێز و پاك بن، قەدێكی رێك و دروستی Posture هەبێت لەكاتی وەستان و دانیشتن و جووڵەدا، ماسوولكە و ئێسكەكانی بەهێز بن، خەوی دروست و بێ پچڕان بێت، خاوەن تەندروستییەكی باشی كۆئەندامی هەرس بێت، بەتایبەتیش دوور بێت لە قەبزی.

 

Top