تەنیا بۆ تایـب كردن

تەنیا بۆ تایـب كردن

 ئەگەر بۆ نیوسەدە لەمەوبەر بگەڕێینەوە، لە چاپخانەكان و دەرگای نووسینگە و دایرە حكومییەكان ئامێری تایب كردن (طابعه) هەبوو. ئێستا ئەو ئامێرە بەرەو ئەرشیفی مێژوو رۆیشتووە. كۆمپیوتەر شوێنی ئەو ئامێرەی گرتەوە. هەرچنەدە سەرلەنوێ تەنیا بۆ نۆستالۆژیا و رابردوو بیرهێنانەوە، ئەو ئامێرە بەشێوەیەكی دیكە زۆر نموونەی لێ بەرهەم هاتۆتەوە. ئامێری Freewrite Traveler

 یەكێك لەو نموونانەیە. ئەو ئامێرە لە مۆبایلێك گەورەترە، بەڵام بەقەد لاپتۆپێك نابێت. شێوازی وەك لاپتۆپ دەچێت. بەڵام شاشەیەكی بچووكی رەش و سپی هەیە و تەنیا بۆ تایب كردن دەگونجێت و تەنانەت هیچ پرۆگرامێكیشی لەسەر نییە. ئەو فایلانەی تایب دەكرێن لەرێگای وای-فایەوە بۆ (بیرگە هەورینە)یەك دەنێردرێن كە پێشووتر هەژماری تایبەتی لەوێدا كراوەتەوە. هەرچەندە كۆمپانیای بەرهەمهێن دەڵێت ئەو ئامێرە تەنیا تایبەتە بە نووسەران و بۆ ئەوەی كە تەنیا زەینیان لەسەر نووسین بێت و لە گەشتوگەڕانیشدا كاری نووسین بكەن، بەڵام لە راستیدا ئامێرەكە سوودێكی ئەوتۆی نییە.

Top