كامێرا و دووربینی بینین لە شەودا

كامێرا و دووربینی بینین لە شەودا

  دووربینەكانی دیتن لە شەوی تاریكدا، زیاتر بۆ بواری شەڕ و شوێنە نا ئارامەكان سوودیان لێوەردەگیرێ و لە زۆر وڵاتاندا وەك ئامێری شەڕ سەیر دەكرێت. بە پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای  نوێ گۆڕانكاری بەسەر دووربینی شەویشدا هات، بۆ نموونە دوربینی جۆری Duovox Ultra كە هەم كامێرایەكی بەهێزە بۆ گرتنی ئەو دیمەنانەی دەیانبینی و هەم دووربینێكە كە لە شەوی تاریكیشدا دیمەنەكان بە ڕەنگی نیشان دەدات.

ئاوێنەی كامێراكە لە 7 بەش پێكهاتووە و هەروەها  باترییەكەی هەتا دە كاتژمێر شەحنی دانابەزێت. هەتا مەودای 500 مەتری بە باشی دیمەنەكانی پێدەبیندرێ و دەكرێ وێنەیان لێبگیرێت. دەتوانێت بە كوالیتی فوول ئیچ دی فیلم هەڵبگرێتەوە. كێشی كامێراكە تەنیا 280 گرامە. سیستەمی وای-فای هەیە و وێنەكان ڕاستەوخۆ بۆ مۆبایل دەگوازێتەوە. زوومكردنی دەستی 5 بەرابەرە و زوومی دیجیتالی 10 بەرابەرە. پشتیوانی لە میمۆری كارتی 128 گیگابایتی دەكات.

Top