لە زستاندا چۆن پێستت دەپارێزیت ؟

لە زستاندا چۆن پێستت دەپارێزیت ؟

  هەوای سارد و وشكی زستان هۆكارە بۆ وشكبوونی پێست كە نیشانەكانی بریتین لە: سووربوونەوە، سووتانەوە، لەگەڵ خورشتی پێست. لە دەرەوەی ماڵدا، كەشوهەوای سارد پێستت وشك دەكاتەوە، لە ماڵەوەش گەرمیی هەوای ژوورەكان پێست وشك دەكەنەوە، بۆیە پێویستە كە مامەڵەیەكی تایبەت لەگەڵ پێستدا بكرێت، بەم ڕێگەیانە: بەكارهێنانی ئامێری شێداركەرەوە Humidifier لە ناو ماڵ یان لە ژووری ئۆفیسدا، بە مەبەستی هێشتنەوەی ڕێژەی شێداری لە نێوان 30-50% لە هەوای ژوورەوەدا، ڕێكخستنی پلەی گەرمیی ناوماڵ كە بەگشتی لە نێوان 20-24 پلەی سێلسیەسدا بێت، چونكە پلەی گەرمیی بەرزی ناوماڵ هۆكارێكی دیكەیە بۆ وشكبوونی پێست، بەكارهێنانی ئاوی شلەتێن یان كەمێك گەرم بۆ دووش و خۆشووشتن، هاوكات لەگەڵ تەرخانكردنی تەنیا 5-10 خولەك بۆ وەرگرتنی دووش لەو كاتەی كە ئاو و هەڵمی گەرم و زیاد مانەوە لە گەرماودا پێست وشك دەكاتەوە، بە ڕای پسپۆران ئاوی شلەتێن بە هەمان ئەندازەی ئاوی گەرم پێست پاك دەكاتەوە، بەكارهێنانی سابوونی سووك و بێ بۆن، چونكە سابوونی توند و ڕەنگ كراو و بۆندار چەوریی سرووشتیی پێست و بەكتریای سوودبەخشی پێست ڕادەماڵێت، بەكارهێنانی كرێم یان ئاوێتەی شێداركەرەوەی پێست بۆ دەستەكان پاش شووشتنیان، بەكارهێنانی شێداركەرەوەی تایبەت بە پێستی دەموچاو و شێداركەرەوەی لێوەكان Lip balm بۆ پاراستنیان لە قڵیشان، بەكارهێنانی ئاوێتەی دژەهەتاو تەنانەت لە ڕۆژە ماتەكانی زستانیشدا كە تیشكی خۆر بەدەرەوە نییە، پۆشینی جلی لۆكە یان ئاوریشم كە نابنە هۆی سووتانەوەی پێست، كە ڕاستەوخۆ بەر پێست دەكەون، دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی ڕاستەوخۆی پێست بە جلی خوری یان پۆلیستەر و نایلۆن، هەروەها گرنگیدان بە خۆراكی هاوسەنگ و خواردنەوەی بڕی تەواوی ئاو.

Top