چۆنییەتی پاراستنی گوێیەكان و هەستی بیستن

چۆنییەتی پاراستنی  گوێیەكان و هەستی بیستن

  لەدەستدانی هەستی بیستن لە زۆربەی حاڵەتەكاندا هەمیشەییە و ناتوانرێت بگەڕێندرێتەوە، بۆیە پاراستنی تەندرووستیی گوێیەكان و هەستی بیستن زۆر گرنگە بۆ ڕێگرتن لە لەدەستدانی بیستن، لەبەر نەخۆشی یان بەساڵاچوون، خۆشبەختانە دەتوانرێت كە خۆمان لە زۆربەی هۆكارەكانی لەدەستدانی بیستن بپارێزین. هەنگاوەكانی پاراستنی گوێیەكان و هەستی بیستن: دووركەوتنەوە لە دەنگی بەرزی ئامێرە كارەباییەكان، دەنگی بەرزی كۆنسێرتەكانی موزیك یان یارییە ئاگرینەكان، بەكارهێنانی ئامێری تایبەت بۆ فلتەركردنی دەنگی بەرز یان ڕێگرتن لە بیستن كە جۆرێكیان وەكو هێدفۆن وایە Earmuffs جۆرێكی دیكەیان پادێكی لاستیكییە Earplugs، هەوڵ بدە كە خۆت ڕابهێنیت لەسەر گوێگرتن لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ و سیستمەكانی دیكەی دەنگ و موزیك، بە كەمكردنەوەی دەنگ بۆ كەمترین ئاستی بیستن، پشوو بدە گوێیەكانت لەكاتی بەكارهێنانی هێدفۆن، یان گوێگرتنی ڕاستەوخۆ لە موزیك، یان دەنگی دیكە، بەتایبەتی كە ڕێژەی ژاوەژاوەی دەنگێك لە 85 دێسیبل بەرزتر بێت، چونكە زیاد گوێگرتن لەم ئاستی ژاوەژاوە بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بیستن، كات بدە گوێیەكان بۆ چاكبوونەوە پاش بەركەوتن بە دەنگی بەرز یان ژاوەژاو، هەوڵ بدە كە بەلای كەم بۆ ماوەی یەك ڕۆژ شوێنێكی هێمن هەڵبژێریت، كە پێویستە بۆ چاكبوونەوەی گوێیەكان، هیچ تەنێك مەخەرەوە گوێیەكانتەوە بە مەبەستی پاككرنەوەی مۆمی گوێ، چونكە لەوانەیە كە كەناڵی گوێ یان پەردی گوێ بریندار بكات، هەروەها پابەندبە بە خشتەی ڤاكسینی تەواو بۆ منداڵەكانت، چونكە نەخۆشییەكانی وەكو سوورێژە، گوێڕەپە و چەند هەوكردنێكی بەكتریایی كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر توانای بیستن.

 

Top