مەشقی وەرزشی وەكو چارەسەر بۆ خەمۆكی!

مەشقی وەرزشی وەكو چارەسەر بۆ خەمۆكی!

ئەمە ڕوونە كە مەشقی وەرزشی سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، بەڵام بەم دواییە لێكۆڵنیەوەكانی كۆمەڵەی پزیشكیی بەریتانی جەختیان كردووەتەوە كە مەشقی وەرزشی سوودێكی دیكەی هەیە، كە بریتییە لە سووككردنێكی بەرچاوی نیشانەكانی خەمۆكی. لێكۆڵینەوەكان باسی ئەمەیان كردووە كە مەشقەكانی پیادەڕۆیی، یۆگا، ڕاكردن، لەگەڵ مەشقەكانی هێز باشترین جۆری مەشقی وەرزشین، كە وەكو هەنگاوێكی كاریگەری چارەسەركردنی خەمۆكی سوودبەخشە بۆ تووشبووان. ئاماژە بەمەش كراوە كە وا پێدەچێت ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی هاوكات لەگەڵ بەكارهێنانی دەرمانی دژەخەمۆكی و چارەسەری دەروونیدا Psychotherapy، ببێتە بەشێكی بنەڕەتی بۆ چارەسەركردنی خەمۆكی. خەمۆكی هۆكاریكە بۆ هەستكرن بە ناڕازیبون لە ژیان بە ئاستێكی زیاتر لە قەرزاری، جیابوونەوەی هاوسەر یان نەخۆشیی شەكرە، هەروەها لە سەختیی چەند نەخۆشییەك زیاد دەكات وەكو نەخۆشیی دڵ، پەستی، هەروەها شێرپەنجە. ئەمەش ڕوون كراوەتەوە كە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی توندتر كاریگەریی باشتری دەبێت بۆ چارەسەركردنی خەمۆكی، بۆیە پێویستە كە بكرێتە بەشێكی گرنگی چارەسەركردن بۆ هەموو تووشبووانی خەمۆكی.

Top