كۆلیستیرۆڵی باش، كۆلیستیرۆڵی خراپ

كۆلیستیرۆڵی باش، كۆلیستیرۆڵی خراپ

پاش 9-12 كاتژمێر پارێز لە خواردن و خواردنەوە كە پشكنینی خوێن بۆ كۆلیستیرۆڵ ئەنجام دەدرێت، ئاستی كۆلیستیرۆڵی گشتی Total cholesterol، كۆلیستیرۆڵی باش HDL، لەگەڵ ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL پیشان دەدات. ئەو هۆكارانەی كە كاریگەری دەكەنە سەر ئاستی كۆلیستیرۆڵی گشتی و جۆرەكانی دیكە : تەمەن، ڕەگەز، بۆماوە، خۆراك، كێشی لەش، مەشقی وەرزشی، سترێس، ئەلكهول. كۆلیستیرۆڵی باش بەوە ناوزەركراوە، چونكە كۆلیستیرۆڵی خراپ لە خوێنبەرەكانەوە ڕادەماڵێت و دەیگوازێتەوە بۆ خانەكانی لەش، یان بۆ جگەر، واتە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ لە خوێندا، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ كەم دەكاتەوە. ڕێژەی تەندروستی كۆلیستیرۆڵی باش بریتییە لە 60 ملگم/دێسیلیتر یان بەرزتر و هەنگاوێكە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، بۆنموونە زیادبوونی تەنیا 4 ملگم/دێسیلیتر كۆلیستیرۆڵی باش، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ تا ڕێژەی 10% كەم دەكاتەوە. كۆلیستیرۆڵی خراپ، كۆلیستیرۆڵ لە جگەر بۆ خوێن دەگوازێتەوە و كە ڕێژەكەی بەرزبوویەوە، ئەوا لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكان دەنیشێت. ئاستی دروستی كۆلیستیرۆڵی خراپ لە خوێندا پێویستە كە لە 100ملگم/دێسیلیتر كەمتر بێت، تا ئەم ڕێژەیە بەرزتر بێت ئەگەری نیشتنی لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا زیاتر دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك بەرزدەبێتەوە.

 

Top