مەشقی وەرزشی لە مانگی ڕەمەزاندا

مەشقی وەرزشی  لە مانگی ڕەمەزاندا

  لە گەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا كات و ساتەكانی خواردن و مەشقی وەرزشی گۆڕانیان بەسەردا دێت، بۆنموونە گەلێك كەس لەم مانگەدا دوور دەكەونەوە لە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی یان لە كاتی نەگونجاودا مەشقی توند ئەنجام دەدەن، كە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر توانای ڕۆژووگرتن و تەندروستی. مەشقی وەرزشی كاردانەوەی ئەرێنیی زۆری دەبێت لەسەر تەندروستیی دەروونی و جەستەیی ڕۆژوواندا، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی سوودی زۆری بۆ ڕۆژووان هەیە بە شێوەی زیادبوونی چالاكیی جگەر و كرداری میتابۆلیزمی Metabolism لەش، هەروەها توانای ماسوولكەكان بەرزدەكاتەوە، لەش لە چەوریی زیاد ڕزگار دەكات و كێشی لەش كۆنترۆڵ دەكات لەوكاتەی كە هەندێك لە خۆراكەكانی مانگی ڕەمەزان چەوری و شیرینیی زیاد لەخۆدەگرن، هەروەها هاندەرە بۆ سووككردنی گرژیی دەروونی و باشتركردنی مەزاج. وا باشە كە لە مانگی ڕەمەزاندا مەشقی وەرزشی لە كاتی نیوەڕۆدا ئەنجام نەدرێت، بەڵكو بخرێتە دوو كاتژمێر پێش بەربانگ یان دوو كاتژمێر پاش بەربانگ كردنەوە، هەروەها باشترە كە مەشقی وەرزشیی سووك یان مامناوەندی ئەنجام بدرێت.

 

Top